ده‌رباره‌ی بزوێنه‌ر


بزوێنه‌ر بریتییە لە خێراترین و ئاسانترین و پارێزراوترین ماركێتینی سه‌ربه‌ست لە عیراق دا کە یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ماوه‌یه‌كی كورت ببیته‌ خاوه‌ن ملیۆنەها هانده‌ر و په‌یداكردنی ناوبانگ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئینته‌رنێت ،بزوێنه‌ر خاوەنی سیستمی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی ڕێگه‌ده‌دات هه‌موو به‌كارهێنه‌ران سه‌ربه‌ستانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریه‌كان بكه‌ن و په‌یوه‌ندی به‌ هیچ لایه‌نێكه‌وه‌ نه‌به‌ستن كه‌ یارمه‌تیتان بدات له‌ ماركێتین و دووربن له‌هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك، بزوێنه‌ر به‌ پشتبه‌ستن به‌ سیستمێكی به‌هێز به‌ هیچ جۆرێك پێویستی به‌زانیاری تایبه‌تی ئێوه‌ نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوبانگ بن ، زۆرێك له‌ڕێگانی زیادكردن پێویستی به‌ وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاتی لایه‌نی سێیه‌م  Third-Party یاخود وشه‌ی نهێنی ئێوه‌ ده‌بێت تا یارمه‌تیتان بدات هه‌رشتێك زیاد بكه‌ین ، به‌ڵام بزوێنه‌ر دژی ئه‌م ڕێگایه‌یه‌ ، هه‌ستاوه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان بێ هیچ به‌كارهێنانی وشه‌ی نهێنی ئێوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌ هه‌ر كێشه‌یه‌كی یاسای له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخود دووربن له‌ هه‌ر شتێك ئێوه‌ توشی گومان و دڵه‌ ڕاوكێ له‌ هاككردن ده‌كات! .

بزوێنه‌ر پلاتفۆرمێكی سه‌ربه‌ستی ئۆنلاینه‌ ، رۆبۆتیك داواكاریه‌كانی ئێوه‌ جێبه‌جێ ده‌كات ، واته‌ به‌ كڕینی هه‌رخزمه‌تگوزراییه‌ك ، ئێوه‌ پێویستان به‌ چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیادكراوه‌كانتان به‌ده‌ست بگات! ده‌ست به‌جێ زیاد ده‌بێت !

سیستمی بزوێنه‌ر خاوه‌ن جزدانی تایبه‌تی خۆیه‌تی كه‌ بریتییە لە جزدانێکی ئۆنلاینی پارێزراو تایبه‌ت به‌ خۆی کە دەتوانیت پارەکەتی لە ناودا بپارێزیت و بەکاریبهێنێت بۆ كڕینی خزمه‌تگوزارییه‌كان یاخود به‌كارهێنانی پچڕ پچڕ ، بۆ هه‌میشه‌ ئه‌م باڵانسه‌ جێگیره‌ گه‌ر به‌كاری نه‌هێنیت. باڵانسی جزدانی بزوێنه‌ر بە دیناری عێراقییە کە بە رێگای جیاوازی پارەدانی زیاد دەکرێت وه‌ك ئاسیاسێڵ - فاستپه‌ی - كۆڕه‌ك - په‌یپاڵ - بیتكۆین

مافداری : به‌ گوێره‌ی یاسا و ڕێساكانی بزوێنه‌رو ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌م خزمه‌گوزاریانه‌ به‌كار ده‌هێنن كه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت ته‌مه‌نیان له‌ (15) ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌ بێت و شاره‌زابێت له‌ به‌كارهێنانی ئه‌م سیستمه‌

تۆمار كردن : ناچاریه‌ بۆ به‌كار هێنه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پلاتفۆڕمه‌كه‌مان هه‌ژمار تایبه‌ت به‌خۆیان دروست بكه‌ن ، تاوه‌كوو خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌كار بهێنن 

هه‌ژمار-  بۆ دروست كردنی هه‌ژمار له‌سه‌ر پلافۆرمه‌كه‌مان تۆ پێویسته‌ زانیاریه‌كانی كه‌سی بنێری وه‌ك ناو، ئیمه‌یل، ژماره‌ی مۆبایل، ژماره‌ی نهێنی به‌كار هێنه‌ر، بۆ جاری یه‌كه‌م بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ پێویسته‌ ژماره‌ی نهێنی (8) تا (32) ناو له‌ 6 پیت كه‌متر نه‌بێت و ژماره‌ی مۆبایلی خۆتبێت

ئێمه‌ مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كاونت رابگرین ئه‌گه‌ر هاتوو زانیمان ئه‌و به‌كارهێنه‌ره‌بزوێنه‌ر بۆ كاری نه‌شیاو به‌كاردێنێت، ئه‌مه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ و دژی مه‌رجه‌كانمان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر زانیت به‌ هۆیه‌ك له‌ هۆیه‌كان ئه‌كاونته‌كه‌ت چی تر پارێزڕاو نیه‌ مافی به‌كارهێنانت لێ ده‌سه‌نرێته‌وه‌

تۆ ده‌توانی ببیه‌ خاوه‌نی زیادتر له‌ یه‌ك ئه‌كاونت له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌مان هه‌روه‌ها خاوه‌نی زیادتر له‌ یه‌ك ژماره‌ی مۆبایلی یاسایی كه‌ به‌كارهێنه‌ر به‌كاری ده‌هێنێت .


ئۆڤه‌ر، داشكاندن، گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌، پرۆگرامه‌كانی به‌كار هێنه‌ر:‌ ئه‌گه‌ر تۆ سوودمه‌ند بووی له‌ هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كی بزوێنه‌ر، یان داشكاندنێك، گه‌رانده‌وه‌ی پاره‌، كۆبۆن و پرۆگرامه‌كان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ یان له‌ لایه‌ن هاوكاره‌كانمانه‌وه‌، تۆ رازی به‌ پابه‌ند بوون و رازی بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن، زیادتر له‌مه‌ تۆ له‌مه‌ ده‌گه‌ی كه‌وا هه‌ر مه‌رجێك كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ هه‌ر ئۆڤه‌رێكه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ بزوێنه‌ر.


هەژماری بزوێنه‌رت نیە ؟ به‌ به‌كارهێنانی بزوێنه‌ر دەرگایه‌کی نوێی ئینته‌رنێتت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌خاڵتدا نه‌هاتووه‌!

کلیلی ئێرە بکە بۆ کردنەوەی هەژماری نوێ

a
نەخشەدانان و بەرەوپێشبردنی لەلایەن بۆرنئینتراکتڤەوە ئەنجام دراوە